[ لِكَيْلَا تَأْسَوْا عَلَى مَا فَاتَكُمْ ] بۆیه ئه‌م شتانه‌تان پێ ئه‌ڵێین تا خه‌فه‌ت نه‌خۆن له شتێك كه له ده‌ستان چووه له دونیادا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره نووسیوێتی كه ئه‌و شته بۆ تۆ نابێ [ وَلَا تَفْرَحُوا بِمَا آتَاكُمْ ] وه شتێكیش كه پێتان ئه‌به‌خشین پێی دڵخۆش نه‌بن و فه‌خرو شانازى پێ نه‌كه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ئازایه‌تى و لێهاتوویى خۆتان په‌یداتان نه‌كردووه‌و هه‌ر ڕۆژێكیش بێ له‌ناوئه‌چێت و هه‌مووى به قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره‌یه، (عیكریمه) ده‌فه‌رمێت: (هیچ كه‌سێك نیه دڵخۆش نه‌بێت و خه‌فه‌تبار نه‌بێت، به‌ڵام له دڵخۆشیدا سوپاسگوزارى خواى گه‌وره بن و له خه‌فه‌تیشدا ئارام بگرن) [ وَاللَّهُ لَا يُحِبُّ كُلَّ مُخْتَالٍ فَخُورٍ (٢٣) ] وه خوای گه‌وره ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆش ناوێ كه لوتبه‌رزو خۆبه‌گه‌وره‌زانن و فه‌خرو شانازی به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ئه‌كه‌ن.