[ الَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبُخْلِ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان ڕه‌زیل و چرووكن، وه فه‌رمانیش ئه‌كه‌ن به خه‌ڵكی به ڕه‌زیلی و چرووكى به‌وه‌ی كه زه‌كات نه‌ده‌ن و خێر‌و صه‌ده‌قه له پێناو خوای گه‌وره‌دا نه‌كه‌ن [ وَمَنْ يَتَوَلَّ فَإِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ (٢٤) ] وه هه‌ر كه‌سێكیش پشت هه‌ڵكات له فه‌رمان و گوێڕایه‌ڵى خوای گه‌وره، یان له به‌خشین له پێناو خوای گه‌وره‌دا ئه‌وه خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو سوپاسكراوه‌و پێویستی به خه‌ڵكی نیه.