[ لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنْزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ ] به دڵنیایى ئێمه پێغه‌مبه‌رانی خۆمان ناردووه به موعجیزه‌و شه‌ریعه‌ت و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرا، وه له‌گه‌ڵیشیاندا كتابمان بۆ دابه‌زاندوون، وه ته‌رازوویش واته: حه‌ق و دادپه‌روه‌ری كه بریتییه له شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌ران، یان ئه‌و ته‌رازووه‌ی كه خه‌ڵكی شتی پێ ئه‌كێشێ تا كاروباری خه‌ڵكی به دادپه‌روه‌ری بڕوات [ وَأَنْزَلْنَا الْحَدِيدَ فِيهِ بَأْسٌ شَدِيدٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ ] وه ئاسنیشمان دابه‌زاندووه‌و دروست كردووه كه هه‌ندێك له ئامێره‌كانی جه‌نگی پێ دروست ئه‌كرێ بۆ به‌رگری كردن، وه سوودی تریشی بۆ خه‌ڵكی هه‌یه كه له ئاسن زۆر شتی تر دروست ئه‌كرێ وه‌كو ئامێره‌كانی كشتوكاڵ و بازرگانی و بیناسازی [ وَلِيَعْلَمَ اللَّهُ مَنْ يَنْصُرُهُ وَرُسُلَهُ بِالْغَيْبِ ] وه تا ده‌ركه‌وێت كه كێ دینی خوای گه‌وره‌و پێغه‌مبه‌رانی سه‌رئه‌خات به جیهاد كردن كه له‌و ئاسنه ئامێره‌كانی جه‌نگیش دروستكراوه [ إِنَّ اللَّهَ قَوِيٌّ عَزِيزٌ (٢٥) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر به‌هێزو باڵاده‌سته.