[ وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا وَإِبْرَاهِيمَ ] به دڵنیایی ئێمه نوح و ئیبراهیم پێغه‌مبه‌رمان نارد (صه‌ڵات و سه‌لامی خوای گه‌وره‌یان له‌سه‌ر بێ) [ وَجَعَلْنَا فِي ذُرِّيَّتِهِمَا النُّبُوَّةَ وَالْكِتَابَ ] وه له نه‌وه‌ی ئه‌وانیشدا پێغه‌مبه‌رانمان هێشته‌وه‌و نه‌وه‌كانیشیان پێغه‌مبه‌ر بوونه، وه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران له نه‌وه‌ی ئه‌و دوو پێغه‌مبه‌ره بوونه، وه كتابی ئاسمانیشمان بۆ دابه‌زاندوون [ فَمِنْهُمْ مُهْتَدٍ ] وه هه‌بووه له خه‌ڵكی هیدایه‌ته‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌و شوێن ئه‌و كتاب و پێغه‌مبه‌رانه كه‌وتووه [ وَكَثِيرٌ مِنْهُمْ فَاسِقُونَ (٢٦) ] به‌ڵام زۆرێك له خه‌ڵكی فاسق بوونه‌و له گوێڕایه‌ڵى خوای گه‌وره ده‌رچوونه.