Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Mujadila — Ayah 10

إِنَّمَا ٱلنَّجۡوَىٰ مِنَ ٱلشَّيۡطَٰنِ لِيَحۡزُنَ ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَلَيۡسَ بِضَآرِّهِمۡ شَيۡـًٔا إِلَّا بِإِذۡنِ ٱللَّهِۚ وَعَلَى ٱللَّهِ فَلۡيَتَوَكَّلِ ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ١٠
[ إِنَّمَا النَّجْوَى مِنَ الشَّيْطَانِ لِيَحْزُنَ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَيْسَ بِضَارِّهِمْ شَيْئًا إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ ] ئەو چپەچپەی كە بەتاوان و سەرپێچی كردن و دژایەتی كردنە ئەمە تەنها لەلایەن شەیتانەوەیە بۆ ئەوەی كە خەفەت بدات بە باوەڕداران و باوەڕداران خەفەت بخۆن بەڵام بە ئیزنی خوای گەورە هیچ زیانێكیان پێ ناگەیەنێ، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەفەرمێت: (ئەگەر سێ كەس بوون با دوانتان بە نهێنى و چپەچپ قسە نەكەن ئیللا مەگەر ئیزنى سێیەم وەربگرن، چونكە پێى ناخۆشەو خەفەتى لێدەخوات) [ وَعَلَى اللَّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ (١٠) ] وە با باوەڕداران تەنها پشت بە خوای گەورە ببەستن وە كارەكانیان تەنها بە خوای گەورە بسپێرن .