Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Mujadila — Ayah 9

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا تَنَٰجَيۡتُمۡ فَلَا تَتَنَٰجَوۡاْ بِٱلۡإِثۡمِ وَٱلۡعُدۡوَٰنِ وَمَعۡصِيَتِ ٱلرَّسُولِ وَتَنَٰجَوۡاْ بِٱلۡبِرِّ وَٱلتَّقۡوَىٰۖ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ ٱلَّذِيٓ إِلَيۡهِ تُحۡشَرُونَ ٩
[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا تَنَاجَيْتُمْ فَلَا تَتَنَاجَوْا بِالْإِثْمِ وَالْعُدْوَانِ وَمَعْصِيَتِ الرَّسُولِ وَتَنَاجَوْا بِالْبِرِّ وَالتَّقْوَى ] ئەی باوەڕداران كاتێك كە ئێوە بە نهێنی قسەتان كردو چپەچپتان كرد وەكو جوولەكەو مونافیقان مەبن چپەچپی خراپ بكەن, بەڵكو با قسەی نهێنیشتان تاوان و دژایەتی كردنی باوەڕداران و سەرپێچی كردنى پێغەمبەری خوا نەبێ صلى الله علیه وسلم بەڵكو بە نهێنی قسەكردن و چپەچپی ئێوە لە گوێڕایەڵی خواو پێغەمبەری خواو صلى الله علیه وسلم چاكەو تەقوادا بێت [ وَاتَّقُوا اللَّهَ الَّذِي إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ (٩) ] وە لەو خوایە بترسێن و خۆتان لە سزای ئەو خوایە بپارێزن كە هەمووتان ئەگەڕێنەوە بۆ لای و هەمووتان كۆ ئەكاتەوە لە ڕۆژی قیامەت .