خۆشنەویستنى كافران
[ لَا تَجِدُ قَوْمًا يُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ يُوَادُّونَ مَنْ حَادَّ اللَّهَ وَرَسُولَهُ ] نابینی كەسانێك هەبن كە ئیمانیان بەخواو بەڕۆژی دوایی هەبێ وە خۆشەویستییان بۆ كەسانێك هەبێ كە دژایەتی خواو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەكەن، واتە: نابێ باوەڕدار خۆشەویستی بۆ كافر هەبێ, نابینی واتە نابێ ببینی و شتی وا نابێت كە خۆشەویستیان بۆ كافران هەبێت ئەو كاتە باوەڕەكەیان بەتاڵ ئەبێتەوە، باوەڕو خۆشەویستى كافران پێكەوە لە دڵدا كۆنابنەوەو دژ بەیەك و پێچەوانەن [ وَلَوْ كَانُوا آبَاءَهُمْ ] ئەگەر ئەو كەسە كافرانە باوكیشتان بێ كە كافر بوو نابێ خۆشتان بوێن, ئەمە لەسەر (ئەبو عوبەیدەی كوڕی جەراح) دابەزی لە شەڕی بەدردا باوكی خۆی كوشت [ أَوْ أَبْنَاءَهُمْ ] یان با ئەو كەسە كافرە كوڕیشت بێ نابێ خۆشت بوێ, لەسەر (ئەبوبەكری صدیق) دابەزی كە لە شەڕی بەدردا ویستی (عبدالرحمنی كوڕی) بكوژێ هێشتا موسڵمان نەبوو دواتر موسڵمان بوو [ أَوْ إِخْوَانَهُمْ ] یان با برایشیان بێ, لەسەر (موصعەبی كوڕی عومەیر) دابەزی كە (عوبەیدی كوڕی عومەیری) برای كوشت [ أَوْ عَشِيرَتَهُمْ ] با ئەو كەسە كافرانە ئەگەر عەشیرەت و هۆزیشت بوو نابێ خۆشت بوێ، (ئیمامی عومەرو ئیمامی حەمزەو ئیمامی عەلی و عوبەیدەى كوڕى حارس) لە جەنگی بەدردا خزمى خۆیان كوشتووە, وە هەموویان خزم و كەسوكاری یەكتری بوونە [ أُولَئِكَ كَتَبَ فِي قُلُوبِهِمُ الْإِيمَانَ ] ئەم كەسانە كە بەم شێوازەن خۆشەویستیان بۆ كافران و بێباوەڕان نییە ئەمانە خوای گەورە ئیمانی لە دڵیاندا جێگیر كردووەو رازاندۆتەوەو كۆكردۆتەوەو بەختەوەرى كردوون [ وَأَيَّدَهُمْ بِرُوحٍ مِنْهُ ] وە بەهێزی كردوون بەسەركەوتنێك لەلایەن خۆیەوە، چۆن مرۆڤ بە ڕوح ئەژێتەوە موسڵمانیش بە سەركەوتن ئەژێتەوە، بۆیە سەركەوتنی بە ڕوح ناوبردووە [ وَيُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا ] وە خوای گەورە لە ڕۆژی قیامەت ئەیانخاتە بەهەشتەوە كە پڕە لە باخ و باخات كە جۆگەلە ئاو بە ژێر دارو خانووەكانیاندا تێ ئەپەڕێ وە بە نەمری و هەمیشەیی تێیدا ئەمێننەوە [ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمْ وَرَضُوا عَنْهُ ] ئەوان بەهۆی ئیسلام و ئیمانەوە كەسوكاریان لێیان تووڕەبوو, خوای گەورە قەرەبووی بۆ كردنەوە كە خۆی لەوان ڕازی بوو وە ئەوانیش ڕازین بەو بەش و پاداشتەی كە خوای گەورە پێی بەخشیون [ أُولَئِكَ حِزْبُ اللَّهِ ] ئا ئەمانە حیزب و سەربازی خوای گەورەن [ أَلَا إِنَّ حِزْبَ اللَّهِ هُمُ الْمُفْلِحُونَ (٢٢) ] ئاگاداربن وە بزانن سەربازان و كۆمەڵی خوای گەورە ئەوانن كە سەركەوتوو سەرفرازی ڕاستەقینەن لە دونیاو قیامەتدا، والله أعلم .
بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (موجادیلە) والحمد لله.