سووره‌تی (حه‌شر) (واته: كۆكردنه‌وه)
سووره‌تێكى مه‌ده‌نى یه‌و (٢٤) ئایه‌ته
شه‌ش مانگ دواى غه‌زاى به‌در دابه‌زى
(ابن عباس) ده‌فه‌رمێت ئه‌م سووره‌ته له‌سه‌ر جوله‌كه‌كانی (به‌نی نه‌زیر) دابه‌زی
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌كان هه‌یه له فریشته‌و جنی و مرۆڤـ و باڵنده‌و گیاندارو بێگیانه‌كان هه‌ر هه‌موویان زیكر‌و ته‌سبیحاتی خوای گه‌وره ئه‌كه‌ن، وه خوای گه‌وره به پاك ڕائه‌گرن له هه‌موو كه‌موكوڕیه‌ك، به‌ڵام ئێوه هه‌ستى پێناكه‌ن [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (١) ] وه خوای گه‌وره زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێ و دانایه.