Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Mujadila — Ayah 5

إِنَّ ٱلَّذِينَ يُحَآدُّونَ ٱللَّهَ وَرَسُولَهُۥ كُبِتُواْ كَمَا كُبِتَ ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡۚ وَقَدۡ أَنزَلۡنَآ ءَايَٰتِۭ بَيِّنَٰتٖۚ وَلِلۡكَٰفِرِينَ عَذَابٞ مُّهِينٞ ٥
[ إِنَّ الَّذِينَ يُحَادُّونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ كُبِتُوا كَمَا كُبِتَ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ ] ئەو كەسانەی كە سەرپێچی و دژایەتی خواو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەكەن ئەوانە بە دڵنیایی زەلیل و ڕیسواو نەفرەت لێكراون هەروەكو چۆن ئەوانەی پێش خۆیان زەلیل و ئیهانەكراو و ڕیسواو نەفرەت لێكراو بوون [ وَقَدْ أَنْزَلْنَا آيَاتٍ بَيِّنَاتٍ ] وە بە دڵنیایی چەندەها موعجیزەو ئایەتی ڕوون و ئاشكرامان دابەزاندۆتە خوارەوە [ وَلِلْكَافِرِينَ عَذَابٌ مُهِينٌ (٥) ] وە كافرانیش سزایەكیان بۆ هەیە كە لەناو ئاگری دۆزەخدا ڕیسواو سەرشۆڕ ئەكرێن .