Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Mujadila — Ayah 6

يَوۡمَ يَبۡعَثُهُمُ ٱللَّهُ جَمِيعٗا فَيُنَبِّئُهُم بِمَا عَمِلُوٓاْۚ أَحۡصَىٰهُ ٱللَّهُ وَنَسُوهُۚ وَٱللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيۡءٖ شَهِيدٌ ٦
[ يَوْمَ يَبْعَثُهُمُ اللَّهُ جَمِيعًا فَيُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا ] لە ڕۆژی قیامەتدا خوای گەورە هەموویان زیندوو ئەكاتەوە وە هەواڵیان پێ ئەدات بەو كردەوانەی كە لە دونیادا كردوویانە لە كوفرو تاوان و سەرپێچی [ أَحْصَاهُ اللَّهُ وَنَسُوهُ ] خوای گەورە هەمووی سەرژمێری كردووەو هیچی نەفەوتاوە بەڵام ئەوان لە یادیان كردووە [ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (٦) ] وە خوای گەورە ئامادەو شاهیدە بەسەر هەموو كردەوەكانی ئێوەوە.