زانیارى فراوانى خواى گەورە
[ أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] ئایا نابینی خوای گەورە زانیاری وردی هەیە بە هەرچی لە ئاسمانەكان و زەوی هەیەو ڕووئەدات هیچی لە خوای گەورە ناشاردرێتەوە [ مَا يَكُونُ مِنْ نَجْوَى ثَلَاثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ ] هیچ سێ كەسێك نییە بەیەكەوە بە نهێنی قسە بكەن و چپە چپ بكەن ئیللا خوای گەورە چوارەمیانەو زانیارى پێیانەو ئاگای لێیانە [ وَلَا خَمْسَةٍ إِلَّا هُوَ سَادِسُهُمْ ] وە ئـەگـەر پێنج بـن ئیللا خـوای گـەورە شەشەمیانە [ وَلَا أَدْنَى مِنْ ذَلِكَ وَلَا أَكْثَرَ إِلَّا هُوَ مَعَهُمْ أَيْنَ مَا كَانُوا ] یـان لـەو ژمارە كەمتر بن یان زیاتر بن ئیللا خوای گەورە لەگەڵیاندایە لە هەر شوێنێك بن، لەگەڵدابوونی خوای گەورە بە بیستن و بینین و زانیاری و تواناو دەسەڵات و ویستێتى, بەڵام زاتی پیرۆزی خۆی لەسەر عەرشە [ ثُمَّ يُنَبِّئُهُمْ بِمَا عَمِلُوا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ] پاشان لە ڕۆژی قیامەتدا هەواڵیان پێ ئەدات بەو كردەوەو وتانەی كە كردوویانە بەتایبەتی ئەوەی كە چپە چپ و نهێنی بووە [ إِنَّ اللَّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ (٧) ] بەڕاستی خوای گەورە زۆر زانایە بە هەموو شتێك.