Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Hashr — Ayah 11

۞ أَلَمۡ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نَافَقُواْ يَقُولُونَ لِإِخۡوَٰنِهِمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ مِنۡ أَهۡلِ ٱلۡكِتَٰبِ لَئِنۡ أُخۡرِجۡتُمۡ لَنَخۡرُجَنَّ مَعَكُمۡ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمۡ أَحَدًا أَبَدٗا وَإِن قُوتِلۡتُمۡ لَنَنصُرَنَّكُمۡ وَٱللَّهُ يَشۡهَدُ إِنَّهُمۡ لَكَٰذِبُونَ ١١
{به‌ڵێنى درۆینه‌ى مونافیقان به‌ جوله‌كه‌} [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ نَافَقُوا يَقُولُونَ لِإِخْوَانِهِمُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا نابینی مونافیقانی مه‌دینه‌ به‌ براكانیان ئه‌ڵێن له‌ ئه‌هلی كتاب واته‌: (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول) گه‌وره‌ی مونافیقان وه‌ڵامی نارد بۆ جووله‌كه‌كانی (به‌نی نه‌زیر) كه‌ ئه‌هلی كتاب بوون پێی وتن جێگیر بن و شه‌ڕ بكه‌ن له‌گه‌ڵ محمد دا - صلی الله علیه وسلم - [ لَئِنْ أُخْرِجْتُمْ لَنَخْرُجَنَّ مَعَكُمْ ] وه‌ خه‌متان نه‌بێ ئه‌گه‌ر محمد - صلی الله علیه وسلم - ئێوه‌ ده‌ربكات ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا ده‌رئه‌چین و مه‌دینه‌ جێدێلین [ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمْ أَحَدًا أَبَدًا ] وه‌ گوێڕایه‌ڵی هیچ كه‌سێكیش ناكه‌ین سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ ئێمه‌ خۆمان بڕیاری خۆمان ئه‌ده‌ین و به‌رگریتان لێ ئه‌كه‌ین [ وَإِنْ قُوتِلْتُمْ لَنَنْصُرَنَّكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش بكه‌ن ئێمه‌ سه‌رتان ئه‌خه‌ین به‌سه‌ر دوژمنه‌كانتاندا به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - [ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (١١) ] خوای گه‌وره‌ به‌درۆی خستنه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ شایه‌ته‌ كه‌ ئه‌م مونافیقانه‌ درۆ ئه‌كه‌ن و ئه‌و پیاوه‌ نین.