[ لَئِنْ أُخْرِجُوا لَا يَخْرُجُونَ مَعَهُمْ ] ئه‌گه‌ر جووله‌كه‌كانی (به‌نی نه‌زیر) له مه‌دینه ده‌ربكرێن ئه‌مان له‌گه‌ڵیاندا ناڕۆن و مه‌دینه به‌جێ ناهێلن [ وَلَئِنْ قُوتِلُوا لَا يَنْصُرُونَهُمْ ] وه ئه‌گه‌ر كوشتاریش بكرێن ئه‌مان سه‌ریان ناخه‌ن واته: شه‌ڕ ناكه‌ن و به‌رگریان لێ ناكه‌ن، چونكه ترسنۆكن [ وَلَئِنْ نَصَرُوهُمْ ] وه ئه‌گه‌ر وا دابنێین به‌رگریان لێ بكه‌ن و له‌گه‌ڵیاندا شه‌ڕ بكه‌ن و سه‌ریان بخه‌ن [ لَيُوَلُّنَّ الْأَدْبَارَ ثُمَّ لَا يُنْصَرُونَ (١٢) ] ئه‌وه پشت هه‌ڵئه‌كه‌ن و تێكئه‌شكێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مونافیق ترسنۆكن و دونیایان خۆش ئه‌وێ وه جارێكی تر هه‌رگیز مونافیق سه‌رناكه‌وێ و هه‌میشه سه‌رشۆڕو دۆڕاون.