[ لَا يُقَاتِلُونَكُمْ جَمِيعًا إِلَّا فِي قُرًى مُحَصَّنَةٍ ] ئه‌وان ناتوانن كوشتاری ئێوه بكه‌ن هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه كۆببنه‌وه بۆ كوشتاری ئێوه چونكه ترسنۆكن، مه‌گه‌ر له‌ناو خانوو و ماڵی دێیه‌كدا كه شورا‌و قه‌ڵای پته‌وى هه‌بێ [ أَوْ مِنْ وَرَاءِ جُدُرٍ ] یان له پشت دیواره‌كانه‌وه خۆیان بشارنه‌وه له ترس‌دا مه‌گه‌ر ئاوا كوشتاری ئێوه بكه‌ن ئه‌گه‌رنا ڕووبه‌ڕوو ناتوانن [ بَأْسُهُمْ بَيْنَهُمْ شَدِيدٌ ] به‌ڵام جووله‌كه‌و مونافیقان ڕق و كینه‌یان له‌ناو یه‌كدا زۆر سه‌خته‌و دڵیان جیاوازه [ تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّى ] تۆ وا ئه‌زانی ئه‌وانه هه‌موویان یه‌كن به‌ڵام دڵیان لێك جیاوازه‌و دڵیان له‌گه‌ڵ یه‌كدا نیه‌و یه‌ك دڵ نین [ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَعْقِلُونَ (١٤) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مانه كه‌سانێكى ناحاڵی و ناتێگه‌یشتوون.