[ كَمَثَلِ الَّذِينَ مِنْ قَبْلِهِمْ قَرِيبًا ذَاقُوا وَبَالَ أَمْرِهِمْ ] نمونه‌ى ئه‌مانه وه‌كو كافران و موشریكانى پێشتره كه له جه‌نگی به‌دردا خوای گه‌وره موسڵمانانی سه‌رخست به‌سه‌ریاندا وه ئه‌مان سه‌ره‌نجامی كوفره‌كه‌ی خۆیان چه‌شت به‌وه‌ی كه له به‌دردا تێك‌شكان، كه غه‌زای به‌در شه‌ش مانگ پێش غه‌زای (به‌نی نه‌زیر) بووه، یاخود نمونه‌ى ئه‌م جووله‌كانه‌ى (به‌نی نه‌زیر) وه‌كو جووله‌كه‌كانى (به‌نو قه‌ینوقاع) وایه كه ئه‌وانیش پێشتر له مه‌دینه ده‌ركران به هۆى ناپاكى و په‌یمان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌و پیلانگێڕانیان [ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ (١٥) ] وه ئه‌مان سزایه‌كی زۆر به‌ئێش و ئازاریان بۆ هه‌یه له دونیا‌و قیامه‌تدا.