[ كَمَثَلِ الشَّيْطَانِ إِذْ قَالَ لِلْإِنْسَانِ اكْفُرْ ] نموونه‌ی ئه‌م جووله‌كانه كه هه‌ڵخه‌ڵه‌تان به به‌ڵێنى درۆینه‌ى مونافیقان كه وتیان به‌رگریتان لێده‌كه‌ین و سه‌رتانده‌خه‌ین دواتریش پشتیان تێكردن وه‌كو نموونه‌ی شه‌یتان وایه كاتێك كه به مرۆڤـ ده‌ڵێ كوفر بكه به خوای گه‌وره، وه كوفر‌و تاوانی بۆ ئه‌ڕازێنێته‌وه‌و بۆی جوان ئه‌كات [ فَلَمَّا كَفَرَ قَالَ إِنِّي بَرِيءٌ مِنْكَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ (١٦) ] كاتێك كه ئینسان كوفر ئه‌كات و ئه‌چێته سه‌ر ڕێباز‌و ڕێگای كوفر كردن به خوای گه‌وره، له ڕۆژی قیامه‌تدا شه‌یتان به‌ڕائه‌ت ئه‌كات له‌و كه‌سانه‌ی كه شوێنی كه‌وتوون و پێیان ئه‌ڵێ من به‌ریم له ئێوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من له په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهان ئه‌ترسێم.