[ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنْظُرْ نَفْسٌ مَا قَدَّمَتْ لِغَدٍ ] ئه‌ی باوه‌ڕداران ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن و خۆتان له سزای خوای گه‌وره بپارێزن به‌وه‌ی خۆتان بپارێزن له تاوان و سه‌رپێچی، وه با كه‌سێك له ئێوه ته‌ماشا بكات و بزانێ له پێش خۆیه‌وه چی كرده‌وه‌ى چاكى بۆ سبه‌ینێ ناردووه، واته: بۆ ڕۆژی قیامه‌ت، له‌به‌ر نزیكییه‌كه‌ی خوای گه‌وره به سبه‌ینێ ناوی بردووه [ وَاتَّقُوا اللَّهَ ] وه خوای گه‌وره جه‌خت ئه‌كاته‌وه ته‌قوای خوای گه‌وره بكه‌ن [ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ (١٨) ] به دڵنیایی خوای گه‌وره زۆر زانیاریه‌كی وردی هه‌یه سه‌باره‌ت به‌و كرده‌وانه‌ی كه ئێوه ئه‌یكه‌ن.