[ وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ نَسُوا اللَّهَ فَأَنْسَاهُمْ أَنْفُسَهُمْ ] وه ئێوه وه‌ك ئه‌و كه‌سانه مه‌بن كه خوای گه‌وره‌یان له یاد كرد وه خوای گه‌وره‌ش وای لێ كردن كه خۆیان له یاد بكه‌ن و كرده‌وه‌ى چاك نه‌كه‌ن كه بۆ قیامه‌ت سوودیان پێده‌گه‌یه‌نێت [ أُولَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ (١٩) ] ئا ئه‌م كه‌سانه به‌ڕاستی ده‌رچوونه له گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره.