Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-An'am — Ayah 26

وَهُمۡ يَنۡهَوۡنَ عَنۡهُ وَيَنۡـَٔوۡنَ عَنۡهُۖ وَإِن يُهۡلِكُونَ إِلَّآ أَنفُسَهُمۡ وَمَا يَشۡعُرُونَ ٢٦
[ وَهُمْ يَنْهَوْنَ عَنْهُ وَيَنْأَوْنَ عَنْهُ ] ئه‌وان كافران و موشریكان نه‌هی ئه‌كه‌ن كه‌ خه‌ڵك ئیمان بێنێ به‌ قورئان یان به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - وه‌ خۆشیان دوور ئه‌گرن و دوور ئه‌خه‌نه‌وه‌، یاخود وه‌كو (ئه‌بو تالب) قه‌ده‌غه‌ى خه‌ڵكى ئه‌كات كه‌ ئازارى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - بده‌ن و بیكوژن، وه‌ خۆیشى لێ دور ئه‌گرێت و ئیمانى پێ ناهێنێت [ وَإِنْ يُهْلِكُونَ إِلَّا أَنْفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ (٢٦) ] به‌م كاره‌شیان ته‌نها خۆیان به‌هیلاك ئه‌ده‌ن و ڕووبه‌رووی سزای خوای گه‌وره‌ ئه‌بنه‌وه‌ به‌ڵام ئێستا هه‌ست ناكه‌ن.