Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-An'am — Ayah 27

وَلَوۡ تَرَىٰٓ إِذۡ وُقِفُواْ عَلَى ٱلنَّارِ فَقَالُواْ يَٰلَيۡتَنَا نُرَدُّ وَلَا نُكَذِّبَ بِـَٔايَٰتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ ٱلۡمُؤۡمِنِينَ ٢٧
[ وَلَوْ تَرَى إِذْ وُقِفُوا عَلَى النَّارِ ] ئای محمد- صلى الله عليه وسلم - له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ ئه‌و كافرانه‌ ئه‌بینی به‌ندكراون و ڕاوه‌ستێندراون له‌سه‌ر ئاگری دۆزه‌خ و به‌چاوى خۆیان سزاكانى ناو دۆزه‌خ ده‌بینن كه‌ ئه‌وه‌ دیمه‌نێكی زۆر ترسناكه‌. {لە رۆژی قیامەت كافران پەشیمانن لە بیروباوەڕیان} [ فَقَالُوا يَا لَيْتَنَا نُرَدُّ وَلَا نُكَذِّبَ بِآيَاتِ رَبِّنَا وَنَكُونَ مِنَ الْمُؤْمِنِينَ (٢٧) ] ئه‌و كاته‌ كافران ئه‌ڵێن: خۆزگایا ئه‌گه‌ڕێندراینه‌وه‌ بۆ دونیا و ئایه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌مان به‌ درۆ نه‌ئه‌زانی وه‌ ئه‌بووین به‌ باوه‌ڕدارو باوه‌ڕمان پێ ئه‌هێناو كرده‌وه‌ى چاكمان ده‌كرد.