[ لَنْ تَنْفَعَكُمْ أَرْحَامُكُمْ وَلَا أَوْلَادُكُمْ ] نە خزم و خزمایەتی وە نە منداڵتان سوودتان پێ ناگەیەنێ لە ڕۆژی قیامەت ئەگەر ئێوە خۆشەویستی بۆ كافران دەرببڕن [ يَوْمَ الْقِيَامَةِ يَفْصِلُ بَيْنَكُمْ ] لە ڕۆژی قیامەت خوای گەورە خۆی لێكتان جیا ئەكاتەوەو باوەڕدار بۆ بەهەشت و بێباوەڕ بۆ دۆزەخ [ وَاللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ بَصِيرٌ (٣) ] وە خوای گەورە زۆر بینایە بە كردەوەكانی ئێوەو هەمووی ئەبینێ و هیچی لێناشاردرێتەوە .