Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Mumtahanah — Ayah 4

قَدۡ كَانَتۡ لَكُمۡ أُسۡوَةٌ حَسَنَةٞ فِيٓ إِبۡرَٰهِيمَ وَٱلَّذِينَ مَعَهُۥٓ إِذۡ قَالُواْ لِقَوۡمِهِمۡ إِنَّا بُرَءَٰٓؤُاْ مِنكُمۡ وَمِمَّا تَعۡبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ كَفَرۡنَا بِكُمۡ وَبَدَا بَيۡنَنَا وَبَيۡنَكُمُ ٱلۡعَدَٰوَةُ وَٱلۡبَغۡضَآءُ أَبَدًا حَتَّىٰ تُؤۡمِنُواْ بِٱللَّهِ وَحۡدَهُۥٓ إِلَّا قَوۡلَ إِبۡرَٰهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسۡتَغۡفِرَنَّ لَكَ وَمَآ أَمۡلِكُ لَكَ مِنَ ٱللَّهِ مِن شَيۡءٖۖ رَّبَّنَا عَلَيۡكَ تَوَكَّلۡنَا وَإِلَيۡكَ أَنَبۡنَا وَإِلَيۡكَ ٱلۡمَصِيرُ ٤
[ قَدْ كَانَتْ لَكُمْ أُسْوَةٌ حَسَنَةٌ فِي إِبْرَاهِيمَ وَالَّذِينَ مَعَهُ ] بە دڵنیایی لە ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم و ئەوانەی كە لەگەڵیدا بوون مامۆستایەتی و پێشەوایەتییەكی باش بۆ ئێوە هەبوو، واتە: ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم و شوێنكەوتوانی ئەوانەی لەگەڵیدا بوون مامۆستاو پێشەواو پێشەنگی چاكن بۆ ئێوە, ئێوەش شوێن ئەوان بكەون و بەڕائەت لە كافران بكەن [ إِذْ قَالُوا لِقَوْمِهِمْ إِنَّا بُرَآءُ مِنْكُمْ وَمِمَّا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ ] لە دوای ئەوەی ئامۆژگاری زۆری قەومەكەیان كردو بێ ئومێد بوون لێیان پێیان وتن: ئێمە بەرین لە خۆتان و دین و رێبازو ئەو بتانەیشی كە جگە لە خوای گەورە دەیانپەرستن [ كَفَرْنَا بِكُمْ وَبَدَا بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةُ وَالْبَغْضَاءُ أَبَدًا ] ئێمە كافرو بێباوەڕین بە دین و رێبازى ئێوە، وە لە نێوان ئێمەو ئێوەیشدا دژایەتی و ڕق و كینە سەری هەڵداو دەستی پێ كرد بۆ هەمیشەیی و هەتا هەتایی تا ئێوە لەسەر كوفرتان بەردەوام بن و شەریك بۆ خوا دانێن، تەنها مەرجیشمان ئەمەیە كە [ حَتَّى تُؤْمِنُوا بِاللَّهِ وَحْدَهُ ] تا بەتاك و تەنها ئیمان بە خوای گەورە دێنن و بە تاك و تەنها دەیپەرستن، وە دەستبەرداری كوفرو شیركتان ئەبن ئەو كاتە لە دوژمنەوە ئەبن بە دۆست و خۆشەویستمان [ إِلَّا قَوْلَ إِبْرَاهِيمَ لِأَبِيهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ وَمَا أَمْلِكُ لَكَ مِنَ اللَّهِ مِنْ شَيْءٍ ] لە هەموو شتێكدا ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم و شوێنكەوتوانی پێشەنگ و پێشەواو مامۆستان بۆ ئێوە تەنها لەم وتەیەی ئیبراهیم صلى الله علیه وسلم نەبێ كە پێشەوا نیە بۆ ئێوە كاتێك كە بە باوكی وت: داوای لێخۆشبوونت بۆ ئەكەم لە خوای گەورە كە باوكی لەسەر كوفرو شیرك بوو، وە وتیشی: من توانای هیچ شتێكم نییە كە لە ڕۆژی قیامەت سزات لەسەر بگەڕێنمەوە ئەگەر ئیمان نەهێنی [ رَبَّنَا عَلَيْكَ تَوَكَّلْنَا وَإِلَيْكَ أَنَبْنَا وَإِلَيْكَ الْمَصِيرُ (٤) ] ئەی پەروەردگار تەنها پشتمان بە تۆ بەستووەو هەموو كارەكانمان تەنها بە تۆ سپاردووە، وە بۆ لای تۆ گەڕاوینەتەوە، وە سەرئەنجامیشمان لە ڕۆژی قیامەتدا هەر بۆ لای تۆیە، واتە: دواتر لەو قسەیەی پەشیمان بووەوە كاتێك كە زانی باوكی كافرەو لەسەر كوفر بەردەوامەو دوژمنى خواى گەورەیەو لەسەر كوفر ئەمرێ بەڕائەتى لێكرد .

Tafsir Resource

QUL supports exporting tafsir content in both JSON and SQLite formats. Tafsir text may include <html> tags for formatting such as <b>, <i>, etc.

Example JSON Format:

{
  "2:3": {
    "text": "tafisr text.",
    "ayah_keys": ["2:3", "2:4"]
  },
  "2:4": "2:3"
}
  • Keys in the JSON are "ayah_key" in "surah:ayah", e.g. "2:3" means 3rd ayah of Surah Al-Baqarah.
  • The value of ayah key can either be:
    • an object — this is the main tafsir group. It includes:
      • text: the tafsir content (can include HTML)
      • ayah_keys: an array of ayah keys this tafsir applies to
    • a string — this indicates the tafsir is part of a group. The string points to the ayah_key where the tafsir text can be found.

SQLite exports includes the following columns

  • ayah_key: the ayah for which this record applies.
  • group_ayah_key: the ayah key that contains the main tafsir text (used for shared tafsir).
  • from_ayah / to_ayah: start and end ayah keys for convenience (optional).
  • ayah_keys: comma-separated list of all ayah keys that this tafsir covers.
  • text: tafsir text. If blank, use the text from the group_ayah_key.