Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jumu'ah — Ayah 7

وَلَا يَتَمَنَّوۡنَهُۥٓ أَبَدَۢا بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡۚ وَٱللَّهُ عَلِيمُۢ بِٱلظَّٰلِمِينَ ٧
[ وَلَا يَتَمَنَّوْنَهُ أَبَدًا بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ ] وە ئەوان هەرگیز ئاواتەخوازی مردن نابن و لە هەموو كەس زیاتر ژیانیان خۆش ئەوێ بەهۆی ئەو كردەوە خراپانەی كە لە پێش خۆیان ناردوویانە لە كوفرو تاوان و سەرپێچی و دەستكارى كردن و گۆڕانكاری لە كتابەكانی خوای گەورەدا، وە كوشتنى هەندێك لە پێغەمبەران و هەوڵدان بۆ كوشتنی هەندێكى تریان [ وَاللَّهُ عَلِيمٌ بِالظَّالِمِينَ (٧) ] وە خوای گەورە زۆر زانایە بە ستەمكاران.