Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jumu'ah — Ayah 8

قُلۡ إِنَّ ٱلۡمَوۡتَ ٱلَّذِي تَفِرُّونَ مِنۡهُ فَإِنَّهُۥ مُلَٰقِيكُمۡۖ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَىٰ عَٰلِمِ ٱلۡغَيۡبِ وَٱلشَّهَٰدَةِ فَيُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمۡ تَعۡمَلُونَ ٨
مردن دەتانگرێتەوە [ قُلْ إِنَّ الْمَوْتَ الَّذِي تَفِرُّونَ مِنْهُ فَإِنَّهُ مُلَاقِيكُمْ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم پێیان بڵێ: ئەو مردنەی كە ئێوە لێی ڕائەكەن هەر ئەتانگرێتەوەو پێتان ئەگات و رزگارتان نابێت لە دەستى [ ثُمَّ تُرَدُّونَ إِلَى عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ ] پاشان ئەگەڕێنەوە بۆ لای خوایەك كە زانای هەموو نهێنی و پەنهانەكانە [ فَيُنَبِّئُكُمْ بِمَا كُنْتُمْ تَعْمَلُونَ (٨) ] وە لە ڕۆژی قیامەت خوای گەورە هەواڵتان پێ ئەدات بە هەموو ئەو كردەوە خراپانەی كە لە دونیا كردووتانە، وە سزا وەرئەگرن لەسەری و هیچی نافەوتێ.