Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Nuh — Ayah 28

رَّبِّ ٱغۡفِرۡ لِي وَلِوَٰلِدَيَّ وَلِمَن دَخَلَ بَيۡتِيَ مُؤۡمِنٗا وَلِلۡمُؤۡمِنِينَ وَٱلۡمُؤۡمِنَٰتِۖ وَلَا تَزِدِ ٱلظَّٰلِمِينَ إِلَّا تَبَارَۢا ٢٨
[ رَبِّ اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ ] ئەمە دوعای نوحە صلى الله علیه وسلم : ئەی پەروەردگار لە خۆم و لە دایك و باوكم خۆشبە، (چونكە دایك و باوكى موسڵمان بوونە) [ وَلِمَنْ دَخَلَ بَيْتِيَ مُؤْمِنًا ] وە ئەوەیشی كە هاتۆتە ماڵی من بە ئیمانداری، وە وتراوە ماڵەكە مەبەست پێی مزگەوتەكەیەتی، یاخود مەبەست پێی كەشتییەكەیەتی [ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ] وە خوایە لە هەرچی باوەڕداری پیاو و ئافرەت هەیە لە هەر هەموویان خۆشبە بە زیندوو مردووەوە, دوعای بۆ هەموو باوەڕداران كردووە [ وَلَا تَزِدِ الظَّالِمِينَ إِلَّا تَبَارًا (٢٨) ] وە هیچ شتێك بۆ زاڵمان و موشریكان زیاد مەكە تەنها بەهیلاك چوون و تیاچوون و زەرەرمەندی دونیا و قیامەت نەبێت, دوعاكەیشی هەموو هاوبەشبڕیاردەرو ستەمكارێك ئەگرێتەوە تا ڕۆژی قیامەت، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (نوح صلى الله علیه وسلم ) والحمد لله.