Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jinn — Ayah 1

قُلۡ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ ٱسۡتَمَعَ نَفَرٞ مِّنَ ٱلۡجِنِّ فَقَالُوٓاْ إِنَّا سَمِعۡنَا قُرۡءَانًا عَجَبٗا ١
سوورەتی (جن) پێناسەیەكى سورەتە: ١- سورەتى (جن) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (جن) (٢٨) ئایەتە. ٣- سورەتى (جن) زنجیرەى حەفتاو سێیەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (جن) لە دواى سورەتى (ئەعراف) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (جن) زۆرترین تەوەرەكانى بریتییە لە باسكردنى بابەتەكانى عەقیدەو بیروباوەڕ بەگشتى، وە بە تایبەتتریش باسكردنى لایەنى تاك و تەنهایی خواى گەورەو ناردنى پەیامەكەى و زیندوو بوونەوەو وەرگرتنەوەى پاداشت و سزا. بەڵام تەوەرى سەرەكى سورەتەكە بریتییە لە باسكردنى جنۆكەو تایبەتمەندییەكانیان و ئەوەى كەوا پەیوەندى بەوانەوە هەیە، لە هاتنیان بۆ گوێگرتن لە قورئانى پیرۆزو باوەڕهێنانیان. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ موسڵمان بوونى جنى [ قُلْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِنَ الْجِنِّ ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم هەواڵ بدە بە ئوممەتەكەت وە بڵێ خوای گەورە وەحی بۆ من ناردووە لە ڕێی جبریلەوە (عَلَيْهِ الصَّلَاةُ وَالسَّلَامُ) كە كۆمەڵێك لە جنییەكان كە جنی (نوصێبین) بوون گوێیان لە قورئان خوێندنی پێغەمبەری خوا بوو صلى الله علیه وسلم ، وە باوەڕیان پێ هێناو موسڵمان بوون خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد)، (هیچ پێغەمبەرێك صلى الله علیه وسلم لە جنی نەبووە بەڵكو پێغەمبەران هەموویان مرۆڤ بوونە، وە هەموویان پیاو بوونە) [ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآنًا عَجَبًا (١) ] پاشان جنییەكان گەڕانەوە بۆ لای قەومەكەیان وتیان: بەڕاستی ئێمە گوێبیستی قورئانێك بووین زۆر سەرمان سوڕماو سەرسام بووین پێی لە ڕەوانبێژی و پەندو ئامۆژگاری و بەرەكەتیدا .

Tafsir Resource

QUL supports exporting tafsir content in both JSON and SQLite formats. Tafsir text may include <html> tags for formatting such as <b>, <i>, etc.

Example JSON Format:

{
  "2:3": {
    "text": "tafisr text.",
    "ayah_keys": ["2:3", "2:4"]
  },
  "2:4": "2:3"
}
  • Keys in the JSON are "ayah_key" in "surah:ayah", e.g. "2:3" means 3rd ayah of Surah Al-Baqarah.
  • The value of ayah key can either be:
    • an object — this is the main tafsir group. It includes:
      • text: the tafsir content (can include HTML)
      • ayah_keys: an array of ayah keys this tafsir applies to
    • a string — this indicates the tafsir is part of a group. The string points to the ayah_key where the tafsir text can be found.

SQLite exports includes the following columns

  • ayah_key: the ayah for which this record applies.
  • group_ayah_key: the ayah key that contains the main tafsir text (used for shared tafsir).
  • from_ayah / to_ayah: start and end ayah keys for convenience (optional).
  • ayah_keys: comma-separated list of all ayah keys that this tafsir covers.
  • text: tafsir text. If blank, use the text from the group_ayah_key.