Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Jinn — Ayah 2

يَهۡدِيٓ إِلَى ٱلرُّشۡدِ فَـَٔامَنَّا بِهِۦۖ وَلَن نُّشۡرِكَ بِرَبِّنَآ أَحَدٗا ٢
[ يَهْدِي إِلَى الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِهِ ] هیدایەتی خەڵكی ئەدات بۆ ڕێگای ڕاست و حەق و یەكخواپەرستی و سەرفرازى ئێمەیش ئیمانمان پێی هێنا، شانازی ئەكەن بە ئیمان هێنانیان، (وە حەقی خۆیشیانە كە شانازی بكەن كە گوێیان لە قورئان بوو یەكسەر ئیمانیان هێنا بە پێچەوانەی مرۆڤە كافرەكانی قوڕەیشەوە) [ وَلَنْ نُشْرِكَ بِرَبِّنَا أَحَدًا (٢) ] وە لە دواى شارەزا بوون و تێگەیشتنمان ئێمە لەمەودوا هەرگیز شەریك بۆ خوای گەورە بڕیار نادەین, وە هیچ كەسێك ناكەینە شەریك بۆ خوای گەورەو بەتاك و تەنها خوای گەورە ئەپەرستین .