Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Buruj — Ayah 14

وَهُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلۡوَدُودُ ١٤
[ وَهُوَ الْغَفُورُ الْوَدُودُ (١٤) ] وە خوای گەورە زۆر لێخۆشبووە بۆ تاوانی بەندەكانی، هەر كەسێك تاوانى كرد تەوبە بكات و بۆ لای خوای گەورە بگەڕێتەوەو پەشیمان بێتەوەو دەست لە تاوان هەڵگرێت و عەزیمەتى هەبێت نەگەڕێتەوە سەرى ئەوا خوای گەورە زۆر لێخۆشبووەو لە تاوانەكانیان ئەبوورێت، وە خۆشەویستی زۆری هەیە بۆ بەندە گوێڕایەڵەكانی و دۆستانی خۆی ئەوانەی گوێڕایەڵی و عیبادەتی خوای گەورە ئەكەن .