Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Buruj — Ayah 15

ذُو ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡمَجِيدُ ١٥
[ ذُو الْعَرْشِ الْمَجِيدُ (١٥) ] وە خوای گەورە خاوەن عەرشی پیرۆزە، بە (ضەم)ى مەجیدەكە ئەخوێندرێتەوە (ذُو الْعَرْشِ الْمَجِيدُ) واتە: سیفەتی خوای گەورەیە, وە بە جەڕیش (ذُو الْعَرْشِ الْمَجِيدِ) سیفەتی عەرشەكەیە، خوای گەورە خۆی پیرۆزە یان عەرشەكەی پیرۆزە، وە هەردوو ماناكە تەواوە, خۆیشى و عەرشەكەی مەجیدو پیرۆزو بەڕِێزن.