[ خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - له ماڵه‌كانیان صه‌ده‌قه‌و خێرێك وه‌ربگره یان زه‌كاتی فه‌رز وه‌ربگره كه به‌هۆیه‌وه پاكیان ئه‌كه‌یته‌وه له‌و تاوان و شتانه‌ی كه پێیانه‌وه‌یه [ وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلَاتَكَ سَكَنٌ لَهُمْ ] وه دوعاشیان بۆ بكه ئه‌و دوعای خێر‌و داوای لێخۆشبوونه‌ی تۆ ئه‌بێته ره‌حمه‌ت و هێمنی و ئارامی و دڵنه‌وایی بۆ ئه‌وان [ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (١٠٣) ] وه خوای گه‌وره زۆر بیسه‌رو زانایه.