[ أَلَمْ يَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ هُوَ يَقْبَلُ التَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ ] ئایا نازانن كە خوای گەورە تەوبە لە بەندەكانی وەرئەگرێت [ وَيَأْخُذُ الصَّدَقَاتِ ] وە صەدەقەو خێریشیان لێ وەرئەگرێو گەورەی دەكات تا پاروویەك وەكو كێوی ئوحود گەورە دەبێت [ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ (١٠٤) ] وە بەراستی خوای گەورە زۆر تەوبە قبووڵ ئەكات وە زۆر بەبەزەییە .