[ وَإِذَا مَا أُنْزِلَتْ سُورَةٌ نَظَرَ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ ] وە كاتێك كە سووڕەتێك دائەبەزێت هەندێك لە مونافیقان تەماشای هەندێكی تر ئەكەن [ هَلْ يَرَاكُمْ مِنْ أَحَدٍ ثُمَّ انْصَرَفُوا ] ئایا كەس لە موسڵمانانتان لێوە دیارەو ئەتانبینن بۆ ئەوەی كە لێرە بڕۆینو گوێمان لەم وەحیو قورئانە نەبێ، پاشان ئەڕۆنو بەجێیدێلن [ صَرَفَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ ] بۆیە خوای گەورەش دڵیان لەسەر هیدایەتو چاكە لائەدات [ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَا يَفْقَهُونَ (١٢٧) ] چونكە ئەوان كەسانێكن هیچ تێناگەن.