Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah At-Tawbah — Ayah 128

لَقَدۡ جَآءَكُمۡ رَسُولٞ مِّنۡ أَنفُسِكُمۡ عَزِيزٌ عَلَيۡهِ مَا عَنِتُّمۡ حَرِيصٌ عَلَيۡكُم بِٱلۡمُؤۡمِنِينَ رَءُوفٞ رَّحِيمٞ ١٢٨
[ لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ ] بەدڵنیایی ئەی گرۆی عەرەب پێغەمبەرێك لە نەفسی خۆتان هاتووە كە عەرەبە وەكو خۆتان، وە رەچەڵەك‌و سیفەت‌و ئەمانەت‌و دەستپاكی دەناسن، یاخود ئەی مرۆڤایەتی پێغەمبەرێك هاتووە وەكو خۆتان مرۆڤە [ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَا عَنِتُّمْ ] هەر شتێك ئێوە تووشی مەشەقەو ناڕەحەتی بكات پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم - پێی ناخۆشە، یان ئەوەی ئێوە تووشی سزا بكات لە قیامەتدا پێی ناخۆشە [ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ ] وە زۆر سووڕە لەسەر هیدایەت‌و باوەڕهێنان‌و سودی دونیاو قیامەتتان [ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ (١٢٨) ] بەرامبەر بە باوەڕداران زۆر بەڕەحم‌و سۆزو بەزەیی و میهرەبانە.