[ وَلَا عَلَى الَّذِينَ إِذَا مَا أَتَوْكَ لِتَحْمِلَهُمْ ] وه ئه‌و كه‌سانه‌یش سزایان له‌سه‌ر نیه كاتێك كه دێن بۆ لای تۆ ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - كه حه‌وت كه‌س بوون له ئه‌نصاریه‌كان كه ئاژه‌ڵیان نه‌بوو سواری ببن و بۆ غه‌زا پێی بڕۆن [ قُلْتَ لَا أَجِدُ مَا أَحْمِلُكُمْ عَلَيْهِ ] تۆ پێت وتن هیچ شتێكم نیه كه بتوانم یارمه‌تیتان بده‌م و ئاژه‌ڵتان بده‌مێ بۆ ئه‌وه‌ی كه سواری بن و غه‌زای پێ بكه‌ن [ تَوَلَّوْا وَأَعْيُنُهُمْ تَفِيضُ مِنَ الدَّمْعِ حَزَنًا أَلَّا يَجِدُوا مَا يُنْفِقُونَ (٩٢) ] ئه‌وانه گه‌ڕانه‌وه‌و پشتیانهه‌ڵكردو فرمێسك به‌چاوه‌كانیاندا ئه‌هاته خواره‌وه له غه‌م و خه‌فه‌تدا كه شتێكیان نه‌بوو كه خۆیان بیبه‌خشن یاخود تۆ بیانده‌یتێ بۆ ئه‌وه‌ی كه غه‌زای پێ بكه‌ن.