[ إِنَّمَا السَّبِيلُ عَلَى الَّذِينَ يَسْتَأْذِنُونَكَ وَهُمْ أَغْنِيَاءُ ] ڕێگای سزادان و لۆمه‌كردن ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌یه كه داوای ئیزن له تۆ ئه‌كه‌ن كه ئیزنیان بده‌ی بۆ ئه‌وه‌ی دوابكه‌ون له غه‌زاكردن له كاتێكدا كه ده‌وڵه‌مه‌ندن [ رَضُوا بِأَنْ يَكُونُوا مَعَ الْخَوَالِفِ ] خۆیان ڕازی بوونه له‌گه‌ڵ دواكه‌وتوه‌كاندا دابنیشن له ئافره‌تان و پیرو په‌ككه‌وته‌كان [ وَطَبَعَ اللَّهُ عَلَى قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (٩٣) ] وه خوای گه‌وره مۆری له‌سه‌ر دڵیان داوه ئه‌مانه نازانن چ شتێك سوودی بۆیان هه‌یه تا ئه‌نجامی بده‌ن.