Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Balad — Ayah 1

لَآ أُقۡسِمُ بِهَٰذَا ٱلۡبَلَدِ ١
سوورەتی (بەلەد) (واتە: شار) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (بەلەد) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (بەلەد) (٢٠) ئایەتە. ٣- سورەتى (بەلەد) زنجیرەى نەوەدەمینە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (بەلەد) لە دواى سورەتى (قاف) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسەكانى ئەم سورەتە زۆرتر باسی رۆژى دوایی و ناڕەحەتییەكانى ئەو رۆژە دەكات، لەگەڵ باسی ئەو روداوو بەسەرهاتانەى كە لەو رۆژەدا روودەدەن، وەك هاتنە دەرەوەى خەڵكى لەناو گۆڕەكانیان و بڵاوبوونەوەیان و كۆبوونەوەیان لە شوێنێك. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ لَا أُقْسِمُ بِهَذَا الْبَلَدِ (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بەم شارە كە مەككەیە ئەمیش ئاماژەیە بۆ گەورەیی و ڕێزو پلەو پایەی مەككە لەبەر ئەوەی كەعبەی پیرۆزی تیادایە .