Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Balad — Ayah 2

وَأَنتَ حِلُّۢ بِهَٰذَا ٱلۡبَلَدِ ٢
[ وَأَنْتَ حِلٌّ بِهَذَا الْبَلَدِ (٢) ] وە ئەی محمد صلى الله علیه وسلم تۆ نیشتەجێی لەم شارەدا، یاخود موشریكان ئەوەیان حەڵال كرد كە لەم شارە پیرۆزەدا ئازاری تۆ بدەن كە حەرامە لە حەرەمى مەككەدا ئازاری هیچ كەسێك بدرێ، وە حەرامە داری ببڕێتەوەو گژو گیای لێ بكرێتەوەو ڕاوی تیادا بكرێ وە شەڕو كوشتاری تیادا بكرێ تەنها لە ماوەیەكی كەمدا بۆ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم حەڵال كرا كە فەتحی مەككەی كردو دواتر تا ڕۆژی قیامەت حەرامە شەڕو ئاژاوەو كێشەى تیادا بێت و ئازاری خەڵكی تیادا بدرێ .