Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Layl — Ayah 21

وَلَسَوۡفَ يَرۡضَىٰ ٢١
[ وَلَسَوْفَ يَرْضَى (٢١) ] وە بەدڵنیایی خوای گەورە لە بەهەشتدا ئەوەندە ئەجرو پاداشتی ئەداتەوەو ئەوەندە ڕێزی لێ ئەگرێ و ئەوەندە نازو نیعمەتی پێ ئەبەخشێ تا ڕازی ئەكات, وتمان: ئەمانە لەسەر (ئەبوبەكری صدیق) (خوای لێ ڕازی بێ) هاتۆتە خوارەوە بەڵام گشتیشەو بۆ هەموو كەسێكە كە ئەم سیفەتانەی تیادا بێ خوای گەورە ئەو ئەجرو پاداشتانەی ئەداتەوە، والله أعلم . بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (لەیل) والحمد لله.