Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Ad-Duhaa — Ayah 1

وَٱلضُّحَىٰ ١
سوورەتی (زوحا) (واتە: چێشتەنگاو) پێناسەیەكى ئەم سورەتە: ١- سورەتى (زوحا) سورەتێكى مەككى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (زوحا) (١١) ئایەتە. ٣- سورەتى (زوحا) زنجیرەى نەوەدو سێیەمە لە ریزبەندی لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (زوحا) لە دواى سورەتى (فەجر) دابەزیوە. ٥- لەو سورەتانەیە كە خواى گەورە بە سوێند خواردن دەستى پێكردووە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرەكانى ئەم سورەتە باسى كەسایەتى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم دەكات، وە ئەو فەزڵ و بەخششە زۆرانەى كە خواى گەورە پێى بەخشیوە لە دونیاو دوارۆژدا تا سوپاسى خوا بكات لەسەر ئەو بەخششانە. هۆى دابەزینى ئەم سوورەتە: پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم شەوێك یان دوو شەو نەخۆش بوو هەڵنەسا بۆ شەونوێژو شەونوێژی نەكردو قورئانی نەخوێند لە شەونوێژەكەیدا, ئافرەتێك لە موشریكان هات بۆ لای و وتی: ئەی محمد صلى الله علیه وسلم دوو شەوە گوێم لە دەنگت نییە هەستی شەونوێژ بكەیت و قورئان بخوێنی وا ئەبینم كە شەیتانەكەت وازی لێ هێناویت، كە ئەیانووت: محمد صلى الله علیه وسلم تێكچووەو شەیتان دەستی لێ وەشاندووە، خوای گەورە سەرەتای ئەم سوورەتەی دابەزاند (الصحيح المُسنَد): بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالضُّحَى (١) ] سوێند بێت بە چێشتەنگاو كاتێك كە خۆر بەقەدەر ڕمێك بەرز ئەبێتەوە .