Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qadr — Ayah 3

لَيۡلَةُ ٱلۡقَدۡرِ خَيۡرٞ مِّنۡ أَلۡفِ شَهۡرٖ ٣
فەزل و گەورەیی شەوى قەدر [ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ (٣) ] ئەم شەوی قەدرە عیبادەت كردن و خواپەرستی تێیدا ئەجرو پاداشتی زیاترە لە هەزار مانگ، لەبەر ئەوەی ئوممەتانی پێشتر تەمەنیان درێژ بووەو عیبادەتی خوای گەورەیان زیاتر كردووە خوای گەورە ڕێزی لەم ئوممەتە ناوە بەوەی كە لەو شەوەدا هەر كەسێك عیبادەت و خواپەرستی بكات بۆ خوای گەورە ئەو شەوی قەدرە خێری زیاترە لە هەزار مانگ جگە لە شەوی قەدر تیایدا, واتە: هەزار مانگەكە شەوی قەدری تیادا نەبێ تەنها شەوی قەدر خێری هەزار مانگی زیاترى هەیە كەسێك عیبادەتی خوای گەورە بكات, بەڵام بە مەرجێك عیبادەت بێت وەكو دوعاو پاڕانەوەو نوێژو قورئان خوێندن و زیكری خوای گەورە, نەك بە شتی دونیایی كاتەكە بەسەر ببرێت و چاوەڕێ بیت كە خێری زیاتر لە هەزار مانگت دەست بكەوێ، ئەوە هەڵەیە .