Rebar Kurdish Tafsir

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Commentary explaining the meaning of the ayahs. One passage often covers several ayahs, so neighbouring ayahs can show the same text.

Rebar Kurdish Tafsir tafsir for Surah Al-Qadr — Ayah 4

تَنَزَّلُ ٱلۡمَلَٰٓئِكَةُ وَٱلرُّوحُ فِيهَا بِإِذۡنِ رَبِّهِم مِّن كُلِّ أَمۡرٖ ٤
[ تَنَزَّلُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ فِيهَا ] لەو شەوەدا مەلائیكەت دائەبەزن وەكو پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ئەفەرمووێ: (ژمارەی ئەو مەلائیكەتانەى كە لەو شەوەدا دائەبەزن زیاترە لە ژمارەی وردە بەردەكان) وردە بەردو وردە زیخی دونیا چەندێك زۆرە ژمارەی ئەو مەلائیكەتانەی لەو شەوەدا دائەبەزن لەوە زیاترە، واتە: مەلائیكەتێكی یەكجار زۆر دائەبەزێتە سەر ڕووی زەوی كە خێرو بەرەكەتیان پێیە, وە ڕوحیش دائەبەزێ كە مەبەست پێی جبریلە یاخود ئەو تەفسیرانەی تر كە لە سوورەتی (نەبەئدا) بۆیمان كرد [ بِإِذْنِ رَبِّهِمْ ] بە فەرمانی خوای گەورە [ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ (٤) ] بە هەموو فەرمانێك لەلایەن خوای گەورەوە دائەبەزن .