Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Luqman — Ayah 33

31:33
يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمۡ وَٱخۡشَوۡاْ يَوۡمٗا لَّا يَجۡزِي وَالِدٌ عَن وَلَدِهِۦ وَلَا مَوۡلُودٌ هُوَ جَازٍ عَن وَالِدِهِۦ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلۡغَرُورُ ٣٣
{ژيانى دونيا هه‌ڵتاننه‌خه‌ڵه‌تێنێت} [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُوا رَبَّكُمْ ] ئه‌ی خه‌ڵكی ئێوه‌ ته‌قوای په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن [ وَاخْشَوْا يَوْمًا لَا يَجْزِي وَالِدٌ عَنْ وَلَدِهِ ] وه‌ له‌ ڕۆژێك بترسن كه‌ هیچ باوكێك سوود به‌ منداڵی خۆی ناگه‌یه‌نێ [ وَلَا مَوْلُودٌ هُوَ جَازٍ عَنْ وَالِدِهِ شَيْئًا ] وه‌ هیچ منداڵێكیش ناتوانێ پاداشتی باوكی بداته‌وه‌ [ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ ] به‌ دڵنیایى به‌ڵێنی خوای گه‌وره‌ حه‌قه‌و ئه‌یباته‌ سه‌ر [ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ] با ئێوه‌ ژیانی دونیا له‌ خشته‌تان نه‌بات و هه‌ڵتان نه‌خه‌ڵه‌تێنێ [ وَلَا يَغُرَّنَّكُمْ بِاللَّهِ الْغَرُورُ (٣٣) ] وه‌ با شه‌یتانیش فریوتان نه‌دات و له‌ خشته‌تان نه‌بات به‌ هیواو ئومێدی پووچه‌ڵ.