Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Ahzab — Ayah 12

33:12
وَإِذۡ يَقُولُ ٱلۡمُنَٰفِقُونَ وَٱلَّذِينَ فِي قُلُوبِهِم مَّرَضٞ مَّا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥٓ إِلَّا غُرُورٗا ١٢
{هەڵوێستی مونافیق‌و دووڕووان} [ وَإِذْ يَقُولُ الْمُنَافِقُونَ وَالَّذِينَ فِي قُلُوبِهِمْ مَرَضٌ ] وه‌ مونافیق و دووڕووان ئه‌وانه‌ی كه‌ گومان له‌ دڵیاندا بووه‌و شڵه‌ژابوون وتیان: [ مَا وَعَدَنَا اللَّهُ وَرَسُولُهُ إِلَّا غُرُورًا (١٢) ] خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - هیچ به‌ڵێنێكیان به‌ ئێمه‌ نه‌دا ته‌نها ئێمه‌یان له‌ خشته‌بردو وایان لێ كردین له‌ خۆمان بایی بین، كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - خه‌نده‌ق و چاڵه‌كه‌ی هه‌ڵئه‌كه‌ند ئه‌و كاته‌ موژده‌ی موڵكی فارس و ڕۆمی پێدان، یه‌كێك له‌ مونافیقان وتى: یه‌كێك له‌ ئێمه‌ ناتوانێ بڕوات سه‌رئاو بكات ئه‌م لێره‌ باسی كه‌نزو موڵكى ڕۆم و فارس ئه‌كات.