Kurdish Translation - Salahuddin

Ayah by Ayah

Tags

Download Links

Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Fatir — Ayah 42

35:42
وَأَقۡسَمُواْ بِٱللَّهِ جَهۡدَ أَيۡمَٰنِهِمۡ لَئِن جَآءَهُمۡ نَذِيرٞ لَّيَكُونُنَّ أَهۡدَىٰ مِنۡ إِحۡدَى ٱلۡأُمَمِۖ فَلَمَّا جَآءَهُمۡ نَذِيرٞ مَّا زَادَهُمۡ إِلَّا نُفُورًا ٤٢
[ وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ ] وه‌ كافرانى قوڕه‌یش پێش هاتنى پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - كه‌ ده‌یانبیست ئوممه‌تانى تر پێغه‌مبه‌رانی خۆیان به‌درۆ زانی بوو به‌وپه‌ڕی سوێند خواردنیان به‌ خوای گه‌وره‌ سوێندیان ده‌خواردو ده‌یانووت: [ لَئِنْ جَاءَهُمْ نَذِيرٌ لَيَكُونُنَّ أَهْدَى مِنْ إِحْدَى الْأُمَمِ ] ئه‌گه‌ر ئێمه‌ پێغه‌مبه‌رمان بۆ بێت ئه‌بێت له‌ هه‌موو ئوممه‌تانی پێشتر زیاتر هیدایه‌ت وه‌ربگرین و موسڵمان بین [ فَلَمَّا جَاءَهُمْ نَذِيرٌ ] به‌ڵام كاتێك كه‌ پێغه‌مبه‌ریان بۆ هات - صلی الله علیه وسلم - [ مَا زَادَهُمْ إِلَّا نُفُورًا (٤٢) ] هیچ شتێكیان زیادی نه‌كرد ته‌نها ڕاكردن و دووركه‌وتنه‌وه‌ نه‌بێ له‌ وه‌لآمدانه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -.