Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Hujurat — Ayah 2
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
49:2
يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا تَرۡفَعُوٓاْ أَصۡوَٰتَكُمۡ فَوۡقَ صَوۡتِ ٱلنَّبِيِّ وَلَا تَجۡهَرُواْ لَهُۥ بِٱلۡقَوۡلِ كَجَهۡرِ بَعۡضِكُمۡ لِبَعۡضٍ أَن تَحۡبَطَ أَعۡمَٰلُكُمۡ وَأَنتُمۡ لَا تَشۡعُرُونَ ٢
{ده‌نگ به‌رز نه‌كردنه‌وه به‌سه‌ر ده‌نگى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم -} [ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ وَلَا تَجْهَرُوا لَهُ بِالْقَوْلِ كَجَهْرِ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ أَنْ تَحْبَطَ أَعْمَالُكُمْ وَأَنْتُمْ لَا تَشْعُرُونَ (٢) ] ئه‌ی باوه‌ڕداران كاتێك كه قسه ئه‌كه‌ن ده‌نگتان به‌رز مه‌كه‌نه‌وه به‌سه‌رووی ده‌نگی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - وه با ده‌نگتان له‌سه‌رووی ده‌نگی ئه‌و نه‌بێ وه‌كو چۆن هه‌ندێكتان له‌گه‌ڵ هه‌ندێكی ترتاندا به ده‌نگى به‌رز قسه ئه‌كه‌ن، واته: به‌ڕێزو ئیحتیرامه‌وه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - قسه بكه‌ن، یان كه بانگتان كرد مه‌ڵێن: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به‌ڵكو بڵێن: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ، چونكه له‌وانه‌یه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - تووڕه‌بێ به تووڕه‌بوونی ئه‌ویش خوای گه‌وره تووڕه‌بێت و كرده‌وه‌كانتان به‌تاڵ بێته‌وه‌و ئێوه هه‌ست نه‌كه‌ن، ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر (ئه‌بوبه‌كرو عومه‌ر) (خوایان لێ ڕازی بێت) دابه‌زی له ساڵى (نۆ)ى كۆچى كه وه‌فدی (به‌نی ته‌میم) هات ئه‌بوبه‌كر (خوا لێی ڕازی بێت) فه‌رمووی: (قه‌عقاعی كوڕی مه‌عبه‌د)یان له‌گه‌ڵدا بنێره، ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی: به‌ڵكو (ئه‌قره‌عی كوڕی حابیس) یان له‌گه‌ڵدا بنێره، ئیمامى ئه‌بو به‌كر فه‌رمووى: ته‌نها تۆ مه‌به‌ستت ئه‌وه بوو كه پێچه‌وانه‌ى من قسه بكه‌یت، ئیمامى عومه‌ر فه‌رمووى: مه‌به‌ستم پێچه‌وانه كردنى تۆ نه‌بوو، ئیتر ده‌نگیان به‌رز بووه‌وه تا خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند، وه كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى (سابتى كوڕى قه‌یس) كه پیاوێكى ده‌نگ به‌رز بوو له ماڵ ده‌رنه‌چوو به‌رده‌وام ده‌گریا كه پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - پرسیارى كرد وتیان به‌رده‌وام خه‌ریكى گریانه‌و ده‌ڵێت من ده‌نگم به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - به‌رز كردۆته‌وه‌و كرده‌وه‌م به‌تاڵ بۆته‌وه‌و من دۆزه‌خیم، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - فه‌رمووى: بڕۆن بۆ لاى پێى بڵێن: تۆ دۆزه‌خى نیت به‌ڵكو به‌هه‌شتیت، دواتر له جه‌نگى یه‌مامه شه‌هید بوو.
Loading…
Loading…