Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Mujadila — Ayah 1
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
58:1
قَدۡ سَمِعَ ٱللَّهُ قَوۡلَ ٱلَّتِي تُجَٰدِلُكَ فِي زَوۡجِهَا وَتَشۡتَكِيٓ إِلَى ٱللَّهِ وَٱللَّهُ يَسۡمَعُ تَحَاوُرَكُمَآۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَمِيعُۢ بَصِيرٌ ١
سوورەتی (موجادیلە) (واتە: ئافرەتە گفتوگۆكارەكە) پێناسەیەكى سورەتەكە: ١- سورەتى (موجادیلە) سورەتێكى مەدەنى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (موجادیلە) (٢٢) ئایەتە. ٣- سورەتى (موجادیلە) زنجیرەى پەنجاو هەشتەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (موجادیلە) لە دواى سورەتى (مونافیقون) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: سورەتى (موجادیلە) كۆمەڵێكى زۆر حوكمى شەرعی و ئادابی پەروەردەیی لە خۆی گرتوەو خواى گەورە تێیدا باسی كردون، وەك باسكردنى بابەتەكانى (زیهار)و ئەو كەفارەتەى كە دەكەوێتە سەر ئەو كەسەى كە زیهارەكەى كردوە، وە حوكمى چپە چپ كردن و ئاداب و رەوشتى مەجلیس و دانیشتنەكان، وە هەروەها ئامۆژگارى تێدایە بۆ موسڵمانان لەسەر ئەوەى كە خۆشەویستیان نەبێت بەرامبەر بە دوژمنانى خواى گەورەو دینەكەى، و لەگەڵ باسكردنى هەندێك لە مونافیق و جولەكەكان. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ گفتوگۆى (خەولە) لەگەڵ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم [ قَدْ سَمِعَ اللَّهُ قَوْلَ الَّتِي تُجَادِلُكَ فِي زَوْجِهَا وَتَشْتَكِي إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ يَسْمَعُ تَحَاوُرَكُمَا ] ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم بە دڵنیایی خوای گەورە وتەی ئەو ئافرەتەی بیست كە مشتومڕت لەگەڵدا ئەكات سەبارەت بە مێردەكەی، وە گازندەی حاڵی خۆی ئەكات بۆ لای خوای گەورە، وە خوای گەورە گفتوگۆكەی ئێوە ئەبیستێ، كە ئافرەتەكە (خەولەی كچی ثەعلەبە) بووە كە گلەیی لە مێردەكەی كردووە كە (ئەوسی كوڕی سامیت) بووە كە وتى: ئەى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ماڵەكەى خواردم و گەنجى نەهێشتم و ئێستا پیر بووم و منداڵم نابێت پێى وتووم تۆ وەكو دایكم وایت (ظيهاری) لێ كردووم، خواى گەورە ئەم چەند ئایەتەى دابەزاند، (عائیشە) دەفەرمێت: سوپاس بۆ ئەو خوایە كە بیستنى زۆر فراوانەو هەموو شتەكان دەبیستێت، (خەولە) قسەى لەگەڵ پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم دەكردو منیش لە لایەكى ژوورەوە بووم و قسەكانیم نابیست، بەڵام خواى گەورە بیستى و ئەم چەند ئایەتەى دابەزاند (الصحيح المُسنَد) [ إِنَّ اللَّهَ سَمِيعٌ بَصِيرٌ (١) ] بەڕاستی خوای گەورە زۆر بیسەرە بە وتەكانتان وە بینایە بە كردەوەكانتان.
Loading…
Loading…