Resources
Tools
Docs
Community
FAQ
Github
Login
CMS
Resources
Tools
Docs
Credits
Community
FAQ
Github
Login
Developer Resources
Translations
Kurdish Translation - Salahuddin
Kurdish Translation - Salahuddin
Ayah by Ayah
Tags
Translation
Download Links
Download simple.sqlite
Download simple.json
Preview
Docs
Licence
A translation of every ayah of the Quran in Kurdish.
Kurdish Translation - Salahuddin translation for Surah Al-Mujadila — Ayah 2
Jump to Ayah
[]
← Previous
Next →
58:2
ٱلَّذِينَ يُظَٰهِرُونَ مِنكُم مِّن نِّسَآئِهِم مَّا هُنَّ أُمَّهَٰتِهِمۡۖ إِنۡ أُمَّهَٰتُهُمۡ إِلَّا ٱلَّٰٓـِٔي وَلَدۡنَهُمۡۚ وَإِنَّهُمۡ لَيَقُولُونَ مُنكَرٗا مِّنَ ٱلۡقَوۡلِ وَزُورٗاۚ وَإِنَّ ٱللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٞ ٢
ماناى (ظيهار) [ الَّذِينَ يُظَاهِرُونَ مِنْكُمْ مِنْ نِسَائِهِمْ ] ئەو كەسانەی لە ئێوەی موسڵمان كە (ظيهار) ئەكەن لە خێزانەكانیان (الظِّهَار) لە (الظَّهْر)ەوە هاتووە واتە: بە خێزانەكەی ئەڵێ تۆ وەكو پشتی دایكم وابی بۆ من، یان وەكو دایكم وابی، یان وەكو هەر مەحرەمێكی تر وەكو كچم وابی وەكو پوورم وابی بەمانە ئەم حوكمی (ظيهارە) جێبەجێ دەبێت، (ظيهار)یش لە پێش ئیسلامدا تەڵاق بووە بەڵام دواتر خوای گەورە حوكمەكەی بۆ ئەم ئوممەتە گۆڕی و ئاسانى كردو كەفارەتی بۆ دانا, جا ئەو كەسانەی وا بە خێزانەكانیان ئەڵێن [ مَا هُنَّ أُمَّهَاتِهِمْ ] بەم قسەیە ئەو ئافرەتە نابێ بە دایكی [ إِنْ أُمَّهَاتُهُمْ إِلَّا اللَّائِي وَلَدْنَهُمْ ] بەڵكو دایكیان تەنها ئەو كەسانەن كە لێیان بوونە [ وَإِنَّهُمْ لَيَقُولُونَ مُنْكَرًا مِنَ الْقَوْلِ وَزُورًا ] وە ئەمان قسەیەكی خراپ و پوچەڵ و درۆ ئەكەن, كەی خێزان ئەبێت بە دایك؟! [ وَإِنَّ اللَّهَ لَعَفُوٌّ غَفُورٌ (٢) ] وە بە دڵنیایی خوای گەورە زۆر لێبووردەو لێخۆشبووە بۆ كەسێك كە لە دەمى دەرچێت و بە بێ مەبەست بە خێزانەكەى بڵێت: وەكو خوشك و دایكمى.
Loading…
Loading…