Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Hujurat — Ayah 11

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ لَا يَسۡخَرۡ قَوۡمٞ مِّن قَوۡمٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُونُواْ خَيۡرٗا مِّنۡهُمۡ وَلَا نِسَآءٞ مِّن نِّسَآءٍ عَسَىٰٓ أَن يَكُنَّ خَيۡرٗا مِّنۡهُنَّۖ وَلَا تَلۡمِزُوٓاْ أَنفُسَكُمۡ وَلَا تَنَابَزُواْ بِٱلۡأَلۡقَٰبِۖ بِئۡسَ ٱلِٱسۡمُ ٱلۡفُسُوقُ بَعۡدَ ٱلۡإِيمَٰنِۚ وَمَن لَّمۡ يَتُبۡ فَأُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلظَّٰلِمُونَ ١١
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان بە (اللە تعالی) ھێناوە، کار بەو شەریعەت و یاسا و ڕێسایانە دەکەن کەبۆتان دیاری کراوە لەلایەن (اللە تعالی) وە، با ھیچ ھۆزێک گاڵتە بەھۆزێکی تر نەکات، لەوانەیە ئەو ھۆزە گاڵتەپێکراوە لەھۆزە گاڵتەپێکەرەکە چاکتر بێت، وە پەند ئەوەیە لای (اللە تعالی) یە، وە باھیچ ئافرەتێك گاڵتە بە ئافرەتێکی تر نەکات، لەوانەیە ئەو ئافرەتە گاڵتەپێکراوە لە ئافرەتە گاڵتەپێکەرەکە چاکتر بێت، غەیبەتی یەکتر مەکەن ویەکتر عەیبدار مەکەن چونکە کە غەیبەتی یەکترتان کرد ویەکترتان عەیبدار کرد وەک ئەوە وایە سوکایەتیتان بەخۆتان کردبێت لەبەر ئەوە کە موسوڵمانان ھەموو یەکن، ناو و ناتۆرەی ناشیرین بەیەکتردا ھەڵمەدەن، ھەروەک چۆن خەڵکی مەدینە ئەو کارەیان دەکرد پێش ھاتنی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)، ھەر کەسێك لە ئێوە ئەم کارانە ئەنجام بدات، ئەوە زۆر فاسقێتی وبەدناوییە بۆ موسوڵمان پاش ئیمان ھێنانی بە (اللە تعالی)، وە ھەر کەسێک پەشیمان نەبێتەوە و-تەوبە- لەو کارانە کە کردوویەتی نەکات، ئەوانە ستەم لەخۆیان دەکەن چونکە خۆیان تووشی تیاچوون دەکەن بەوەی سەرپێچی فەرمانەکانی (اللە تعالی) دەکەن.