Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Hujurat — Ayah 12

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ ٱجۡتَنِبُواْ كَثِيرٗا مِّنَ ٱلظَّنِّ إِنَّ بَعۡضَ ٱلظَّنِّ إِثۡمٞۖ وَلَا تَجَسَّسُواْ وَلَا يَغۡتَب بَّعۡضُكُم بَعۡضًاۚ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمۡ أَن يَأۡكُلَ لَحۡمَ أَخِيهِ مَيۡتٗا فَكَرِهۡتُمُوهُۚ وَٱتَّقُواْ ٱللَّهَۚ إِنَّ ٱللَّهَ تَوَّابٞ رَّحِيمٞ ١٢
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان بە (اللە تعالی) ھێناوە، وە کار بەو شەریعەت و یاسا و ڕێسایانە دەکەن کە بۆتان دیاریکراوە لەلایەن (اللە تعالی) وە، خۆتان لەگەلێ گومان بردن دوور بگرن (بەبێ ئەوەی ھیچ بەڵگەیەکت ھەبێت)، چونکە ھەندێك گومان بردن بەخەڵک گوناھە، وەک گومانی خراپ بردن بەوەی کە لەڕووکەشدا کەسێکی باشە، ھەروەھا بە شوێن عەیب و عاری یەکتردا مەگەڕێن، وە لەپاش ملە -غەیبەت- باسی یەکتر بەخراپە مەکەن، ئەگەر بە خراپە باسی برایەکی کرد وەک ئەوە وەھایە گۆشتی بە مردوویی بخوات، ئایا کێتان ئامادەیە گۆشتی براکەی بەمردوویی بخوات ؟! دەی ھەروەھا خۆتان بەدوور بگرن لەغەیبەت و بەخراپی بزانن، لەخوای خۆتان بترسن وە فەرمانەکانی جێبەجێ بکەن، وە خۆتان بەدوور بگرن لەقەدەغەکراوەکانی، بێگومان (اللە تعالی) تەوبەی تەوبەکاران قبوڵ دەکات، وە زۆر میھرەبانە بەرامبەریان.