Kurdish Mokhtasar

Multiple Ayahs

Tags

Download Links

Kurdish Mokhtasar tafsir for Surah Al-Hujurat — Ayah 13

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ إِنَّا خَلَقۡنَٰكُم مِّن ذَكَرٖ وَأُنثَىٰ وَجَعَلۡنَٰكُمۡ شُعُوبٗا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓاْۚ إِنَّ أَكۡرَمَكُمۡ عِندَ ٱللَّهِ أَتۡقَىٰكُمۡۚ إِنَّ ٱللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٞ ١٣
ئەی خەڵکینە ئێمە ئێوەمان لە نێر و مێیەک بەدیھێناوە (مەبەست باوکە ئادەم و دایە حەوایە) ڕەچەڵەکی ھەمووتان یەکە و کەس شانازی بە بنەچە و ڕەچەڵکی خۆیەوە نەکات، ئێمە ئێوەمان لەچەندەھا ھۆز و تیرەی جیاواز بەدیھێناوە، بۆ ئەوەی یەکتر بناسن نەک بۆ ئەوەی خۆتان بە جیاواز بزانن، چونکە بەڕێزترتان لای (اللە تعالی) ئەوانەیە کە زیاتر (اللە تعالی) دەناسن ولێی دەترسن -تەقوادارن-، وە زیاتر خۆیان لەحەرام و گوناهـ و خراپە دەپارێزن، وە دڵنیاش بن کە (اللە تعالی) تەواو زانایە بەھەموو شتێک، وە ئاگادارە بە ناخ و نیەتی تاکە تاکەی بەندەکانی لەھەموو کات و ساتێکدا، وە ھیچی لێ ون نابێت.